جارێکی تر دانوستانەکانی تایبەت بە داڕشتنەوەی دەستوری سوریا بێ ئەنجام بوو

23/10/2021
سوریا دەستور
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جارێکی تر دانوستانەکان بۆ داڕشتنەوەی دەستوری سوریا بە بێ ئەنجام کۆتایی ھات.

گییر پێدرسۆن نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەشەمین خولی دانوستانی نێوان حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتە بۆ داڕشتنەوەی دەستور، بەبێ ھیچ بەرەوپێشچونێک کۆتایی ھاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەیانتوانیوە کۆدەنگی لایەنەکان بۆ دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا بەدەستبھێنن و بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ھیوایان پێھەڵچنیبوو.
ھەفتەی رابردوو نوێنەرانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ شەشەمین جار لە جنێف کۆبوونەوە و بڕیاربوو لەسەر بنەماکانی دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا رێکبکەون، بەڵام وەک ھەموو دانوستانەکانی رابردوو ئەمجارەش نەگەیشتنە ھیچ ئەنجام و رێککەوتنێک.