کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاوکردەوە

23/10/2021
ئەڵمانیا ھەرێم دەستگیرکراوانی بادینان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاوکردەوە.

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەھەولێر رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان لە نزیکەوە چاودێری دادگاییکردنی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن، بەتایبەتی بابەتی رێگەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن پارێزەر و کەسوکاریانەوە.
راشیگەیاندوە، خۆشحاڵن بەوەی دادگاکانی ھەرێم کۆتاییان بە دۆسییەی ژمارەیەک سزادراو ھێنا، کە زیاتر لە ساڵێکە بە دوو دڵییەوە روانیویانەتە دۆسییەکە، دواجار ژمارەیەکیان بێ تاوان دەرچون و ئازادکران، ھەرچەندە ھێشتا نیگەرانی بەرامبەر سەروەربونی یاسا لە ھەرێمدا ھەیە، بەتایبەتی ئەو ماوەیەی دادگا بەسەر بەشێک لە زیندانیکراوانی بادینانی سەپاندوە و رێگەنەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە.