سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە باکوری خۆرئاوای سوریا کوژرا

23/10/2021
قاعیدە سەرکردەی باڵا ئەمریکا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەیان لە باکوری خۆرئاوای سوریا کوشتووە.

جۆن ریگزبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان لە باکوری خۆرئاوای سوریا ھێرشێکیان ئەنجامداوە و بەھۆیەوە عەبدولحەمید مەتار سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوشتنی عەبدولحەمید مەتار تواناکانی قاعیدە بۆ ھێرش کردنەسەر ھاوڵاتیانی ئەمریکا و کەسانی بێ تاوان، لەناو دەبات.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا راشیگەیاند، قاعیدە لە سوریاوە پلان بۆ ھێرشەکانی بۆ ناوخۆی ئەو وڵاتە و عێراق و وڵاتانی دەوروبەر دادەڕێژێت.