دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی ماددی عوسمان بایدەمیر

22/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی ماددی (عوسمان بایدەمیر)، سەرۆکی پێشووتری شارەوانی ئامەد.

لە وەڵامی تانەکەی (عوسمان بایدەمیر)، دادگای دەستوریی تورکیا ڕایگەیاند: بایدەمیر مافی پێشێلکراوە، دەبێت بە بڕی ٣٠ ھەزار لیرە قەرەبووی ماددی بکرێتەوە. دەشڵێت، سزاکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری تورکیایە.


لە ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەروەری تورکیا، سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ زیندانیکردن بەسەر بایدەمیردا سەپێنرا و دواتریش مافی پەرلەمانتاری لێ سەنرایەوە، لە ئێستاشدا (عوسمان بایدەمیر)، باکوری کوردستانی بەجێھێشتووە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە.