بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس ھەڕەشە لە سامانی ماسی عێراق دەکات

22/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی ڕاگەیاند، بۆ سنووردارکردنی ئەو ڤایرۆسەی لەناو سامانی ماسیدا بڵاوبووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە، تووشبوونی ماسی بەو جۆرە نەخۆشییە کاریگەریی لەسەر مرۆڤ نابێت و ھەڕەشەش بۆ سەر حەوزەکانی ماسی دورست ناکات.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو ڤایرۆسەی دووچاری ماسی بووە ناوی (کەی ئێچ ڤی)یە و ساڵانە بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڵاو دەبێتەوە و ئەنجامنەدانی پشکنین بۆ خۆراکی ماسی و خراپی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی ھۆکاری سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەیە.


ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نەخۆشییەکە لە سنووری بەغداد و بابل بڵاوبووەتەوە و کار دەکەن بۆ ھێنانی بەپەلەی ڤاکسین لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە.