٢١٨ فەردە پارە لە ژێرزەمینی بانكی ناوەندی موسڵ دەرهێنرا

22/10/2021
بانكی ناوەندی موسڵ دەرهێنانی پارە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چوار رۆژە تیمێكی 40 كەسی سەرقاڵی دەرهێنانی پارەكانی ژێرزەمینی بانكی ناوەندی موسڵن، و 218 فەردە پارەیان دەرهێنا و پارەكە نزیكەی 600 ملیار دینارە، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لقی موسڵ دەڵێت، ئەو پارانە تێكچوون و ناتوانین دووبارە بیان خەینەوە ناو بازار. لە كاتی ئازادكردنەوەی موسَل لە ژێر دەستی داعش بانكی ناوەندی لقی موسڵ لەلایان فرۆكە جەنگییەكان بۆردومانكرا بەشێكی بینایەكە رووخا.