نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٥ دۆلاری تێپەڕاند
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٧٣ سەنت، کە ئەوە بەرزترین ئاستە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە تۆمار کرابێت.
نرخی نەوتی تەکساسیش ١.٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە.
لێکۆڵەران لە بانکی ئەی ئێن زێتیش دەڵێن، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، بە تایبەتی کە ئەمریکا بە نیازە لە مانگی داھاتووەوە سنورەکانی بەڕووی گەشتیارانی بیانی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بکاتەوە.
|