بەھۆی بومەلەرزەیەک لە ئەندۆنیزیا سێ کەس گیانیان لە دەستدا
کوردسات نیوز
بومەلەرزەیەک ئەندۆنیزیای ھەژاند و بەھۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک دورگەی بالی لە ئەندۆنیزیا ھەژاند و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسی تریش بریندار بوون، دەیان باڵەخانە و خانووش زیانیان پێگەیشتووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٨ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و قوڵاییەکەشی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
|