پێشانگەیەکی ھاوبەشی کاری دەستی بۆ ژنانی سلێمانی و ئێران کرایەوە
کوردسات نیوز
پێشانگەیەکی ھاوبەشی کاری دەستی بۆ ژنانی سلێمانی و ژنانی ئێران لە کارگەی جگەرەی سلێمانی کرایەوە، بە مەبەستی ھاندانی ژنان بۆ گرنگیدان بە کاری دەستی.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ھەرێم ڕایگەیاند، لە ڕەوشی ئێستای ھەرێم و لە بەردوامی قەیرانە ئابورییەکان ئەو جۆرە کار و چالاکییانە پەرەپێدەدەن.
مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێرانیش لە سلێمانی ڕایگەیاند، پیشەسازی کاری دەستی ڕەنگدانەوەی دەستڕەنگینی ھەموو گەلێکە.
|