ھیومان ڕایس وۆچ: لە تورکیا توندوتیژی بەرامبەر کۆچبەرە ئەفغانییەکان دەکرێت

16/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی ھیومان ڕایس وۆچ ڕەخنە لە سیاسەتەکانی تورکیا دەگرێت، لە بەرامبەر کۆچبەرانی ئەفغانی.

ڕێکخراوی ھیومان ڕایس وۆچ ڕایگەیاندووە، لەسەر سنورەکان حکومەتی ئەنقەرە مافی کۆچبەرانی ئەفغانی پێشێل کردووە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەتەوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی ئێران کراونەتەوە.


ڕێکخراوەکە دوای لە (ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، لە سەردانەکەی بۆ تورکیا، فشار لەسەر لێپرسراوانی ئەنقەرە دروست بکات بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵی ئەفغانییەکان بۆ سەر سنوری ئێران.