لە ئەنجومەنی نوێنەران کاندیدە دەرچووە سەربەخۆکان فراکسیۆنێک پێکدەھێنن

16/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کاندیدە سەربەخۆ دەرچووەکان فراکسیۆنێک پێکدەھێنن و دەڵێن، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەکەن.

ساجد سالم یەکێک یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆ دەرچووەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئەوەی یەکلابووەتەوە (٣٠) کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتوون و پلانیان ھەیە بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنێک لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.


دەشڵێت، لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت، کاندیدە سەربەخۆکان ھەماھەنگییان دەبێت و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەکەن.


ئەو کاندیدە سەربەخۆ دەرچووە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کاندیدە دەرچووە سەربەخۆکان، بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دەکەن.