پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە بە ساڵێک و ھەشت مانگ زیندانی سزا درا

16/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای تورکیا بە پاساوی پشتیوانی پەکەکە پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپەی سزادا.

دادگای تاوانە قورسەکانی وان، بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" سزای ساڵێک و ھەشت مانگ زیندانیی بەسەر ئایسەل توغڵوک سەپاند کە پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپەیە".


ئایسەڵ کە ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە، ساڵی ٢٠١٢ بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کرا.