لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ قەبارەی بازرگانی بە ڕێژەی ١٦٧٪ زیادیکردووە

16/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە بەھای زیاتر لە سێ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دۆلار ئاڵَۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان کراوە.

پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمسال، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، (یەک) ملیۆن و ٧١١ ھەزار و ١٥٤ تۆن کاڵا لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان، کە بەھاکەی زیاتر لە سێ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دۆلارە ھەناردە و ھاوردە کراوە.


وتیشی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێم، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ڕێژەی ١٦٧٪ زیادیکردووە.