داهاتی ساڵانەی زۆربەی گوندەكانی سنوری قەزای رواندز بەرهەمی ترێیە

15/10/2021
قەزای رواندز بەرهەمی ترێ دەروازە سنورییەكان داهاتی ساڵانە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زۆربەی گوندەكانی سنوری قەزای رواندز داهاتی ساڵانەیان لەسەر بەرهەمی ترێیە كە جۆرێكی زۆر باشە و خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام كەمی نرخەكەی خاوەن باخەكانی نیگەران كردووە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ترێی گوندەكانی سنوری رواندز درەنگ پێدەگات و لەو كاتەشدا دەروازە سنورییەكان بۆ هاوردەكردنی ترێ لە دەرەوە كراوەن.