لە ھەڵەبجە حەوتەمین فێستڤاڵی ھەنار و پایز بەڕێوەچوو

14/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ھەڵەبجە حەوتەمین فێستڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجە بۆ ساغکردنەوە و دروستکردنی بازاڕ بۆ بەرھەمی ھەنار و بەرھەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری بەشی باخداریش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە دەڵێت، ئەمساڵ بەھۆی ووشکەساڵیەوە بەرھەمی ھەنار بۆ نیوە کەم دەکات.