بەرھەمی نەوتی عێراق زیادیکردووە

14/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێکخراوی ئۆپیک ئاشکرایکرد ، لە مانگی ئەیلولدا سێ وڵات ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتیان تارادەیەکی زۆر زیادکردوە و یەکێک لەو وڵاتانەش عێراقە.

رێکخراوی ئۆپیک کە ١٣ دەوڵەتی بەرھەمھێنەری نەوت لە خۆ دەگرێت لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە ، لە مانگی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام رۆژانە نزیکەی ٤٨٦ ھەزار بەرمیل زیادیکردوە و ئاستی بەرھەمھێنان گەیشتوەتە ٢٧ ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ھەریەک لە عێراق و سعودیە و نەیجیریاش لەو مانگەدا زۆرترین نەوتیان بەرھەمھێناوە .


بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپیک لە مانگی ئەیلولدا، عێراق رۆژانە بە بری ٨٤ ھەزار بەرمیل نەوت ئاستی بەرھەمھێنانی زیادکردوە و رۆژانە چوار ملیۆن و ١٣٩ ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە.