ئەنقەرە: پێویستە ڕووسیا ھەسەدە لە تەل ڕەفعەت و مەنبەج دوور بخاتەوە

13/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت ڕووسیا و ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکان بن و ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر سنوری ڕۆژئاڤای کوردستان دووربخەنەوە.

(مەولود چاوشئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەوان بەڵێنیان پێداین کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی فورات بکشێنەوە، بەڵام ئەو بەڵێنە نەچووە سەر و ئەنقەرەش ناچارە خۆی چارەی دەردی خۆی بکات.


(مەولود چاوشئۆغڵۆ) ڕایگەیاند: پێویستە ڕووسیا، ھەسەدە، لە تەل ڕەفعەت و مەنبج دوور بخاتەوە.