لەمساڵدا ٣٠ کەس لە سەر سنوری سوریا لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە کوژراون
کوردسات نیوز
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای سەرھەڵدانی قەیرانەکان لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا ٤٨٩ کەس لەسەر سنوری سوریا و تورکیا لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە کوژراون، لە نێو کوژراوەکانیشدا ٤٥ ژن و ٩٠ منداڵ ھەیە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ٣٠ کەسی کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.
|