کەرتی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆرترین کێشە و گرفتی تێدایە

13/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەرتی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆرترین کێشە و گرفتی تێدایە، ئەگەرچی دوای بڕیاری بە سەربەخۆکردنی ئیدارەی قەزاکە حکومەتی ھەرێم بڕێک پارەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخان کرد، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەک بۆ کەرتی تەندروستی سنورەکە تەرخان نەکراوە.