ھەوڵی گەڕانەوەی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە لیبیا دەدرێت

13/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران و کەسوکاری ژمارەکی کۆچبەری کورد کە لیبیا گیریانخواردووە و دەستبەسەرکراون، داوای گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەکەن.

نوێنەری کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە رایگەیاند، بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگای لوتکە و باڵوێزخانەی عێراق لە لیبیا، ئامادەکاریکراوە بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە.