رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عێراق ئامادەیە

13/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

راوێژکاری ئابووریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو ئامادەکراوە و تێیدا نرخی نەوت بە ٥٠ دۆلار جێگیرکراوە.

مەزھەر محەمەد راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داھاتوویان ئامادەکردووە و دوای پێکھێنانی حکومەنی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دەکەن و لە رەشنووسەکەشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتیان بە ٥٠ دۆلار خەمڵاندووە. 


وتیشی، لە پێنج ساڵی داھاتوودا ئابووری عێراق بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بەرھەمھێنانی نەوتیش شەش ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت.