تا ئێستا هیچ بەشە نەوتێك نەگەیشتۆتە ناوچە سنورییەكانی باڵەكایەتی

12/10/2021
سنوری باڵەكایەتی داربڕین دابەش نەكردنی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەهۆی دابەش نەكردنی نەوت، هاووڵاتیان لە سنوری باڵەكایەتی روو لە داربڕین دەكەن و ئەوە زیانی زۆر بە ژینگە و دارستانە سروشتییەكان دەگەیەنێت، ئەگەرچی وەزیری سامانە سروشتیەكان رایگەیاندبوو، سەرەتای ئەم مانگە بەشە نەوتی ناوچە سنورییەكان دابەش دەكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بەشەنەوتێك نەگەیشتۆتە ناوچە سنوریەكانی باڵەكایەتی.