گۆتێرێس: زیاتر لە ٤ ملیار کەس بە بێ ھاوکاری و چاودێری تەندروستی ماونەتەوە
کوردسات نیوز
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتەیەکدا بۆ لیژنەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا دووچاری ھەژاری بوون و زیاتر لە ٤ ملیار کەس بە بێ ھاوکاری کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی ماونەتەوە.
وتیشی، دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکان و ئەو وڵاتانەی ململانێیان تێدایە زیاتر ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە.
|