لێکۆڵینەوەیەک: ئەم زستانە دەیان ھەزار بەریتانی بە ھەڵامەت گیان لەدەستدەدەن

09/10/2021
بەریتانیا ھەڵامەت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی ھەڵامەتەوە ھۆشداری بە بەریتانییەکان دەدات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەکادیمیای زانستە پزیشکییەکان ئامادەی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ١٥ بۆ ٦٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا بە ھەڵامەت گیان لەدەستبدەن.
توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھۆی مانەوەی بەریتانییەکان لە ماڵەوە لە کاتی کەرەنتیندا، بەرگری لەشیان دابەزیوە و ئەمەش وا دەکات رێژەی گیانلەدەستدان بە ھەڵامەت لە زستانی ئەمساڵ بەرزببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە بەریتانیا ١١ ھەزار کەس بە ھەڵامەت گیانیان لەدەستدابوو، توێژەرانیش داوا لە خەڵک دەکەن ڤاکسینی ھەڵامەت وەربگرن.
ناوەندەکانی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانیش لە ئەمریکا دەڵێن چاوەڕوان دەکرێت رێژەی گیانلەدەستدان بە ھەڵامەت لەم زستانە بەرزببێتەوە.