داڵدەدانی سەرانی بەعس لە ھەولێر کەسوکاری شەھیدانی ھەڵەبجەی توڕە کردووە
کوردسات نیوز
لێدوانی ڕەسمی پارتێکی سیاسی تایبەت بە داڵدەدانی سەرانی حزبی بەعسی ڕووخاو، نیگەرانی کەسوکاری شەھیدانی ھەڵەبجەی لێکەوتووەتەوە، ھەڵەبجەییەکان دەڵێن لە ئێستادا ڕوونە کێ خزمەتکاری گەل و کێش داڵدەدەری سەرانی ئەو ڕژێمەیە لە ھەولێری پایتەختی کوردستان، کە دەستیان بە خوێنی کەسوکاریان سورە.
|