نرخی نەوتی برێنت لە ٨٣ دۆلار نزیکدەبێتەوە

06/10/2021
نرخی نەوت جیھان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان، بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و بەردەمیش لە بەرزبوونەوەدایە، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە ٨٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەدێت، ئەندامانی ئۆپێک پڵەس، رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لەسەر زیادکردنی خستنەڕووی نەوت بە بڕی رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل، تاکو مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو.


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە