نرخی نەوت بۆ سەروو ٨١ دۆلار بەرزبووەوە

05/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت بۆ سەروو ٨١ دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە سێ ساڵی ڕابردوودا.

دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبوونی ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە بە زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، بۆ سەروو ٨١ دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا.


مانگی تەمووزی ئەمساڵ، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس ڕێککەووتن لەسەر زیادکردنی ڕۆژانەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت تاکو مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو.