بەریتانیا کوتانی منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ دژ بە کۆرۆنا دەستپێدەکات

23/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی بەریتانیا کوتانی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئەیلولدا دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە دوای پشووی ھاوین و لەگەڵ کردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان، منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی پلانێک لە وەرزی پایزی داھاتوودا کەسانی سەروو تەمەن ٥٠ ساڵیش ڤاکسین وەردەگرن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ئەگەری سەرھەڵدانی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا.


ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، ئەگەر کۆتایھێنان بە کەرەنتینی گشتی لە بەریتانیا لە ھاویندا ببێتە ھۆی زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا، کوتانی منداڵان لە خراپترین کاتدا دەبێت.