لە موسڵ نرخی یەک کارتی دەنگدان گەیشتوەتە ٢٠٠ دۆلار

26/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە موسڵ نرخی یەک کارتی دەنگدان گەیشتوەتە ٢٠٠ دۆلار و نزیکەی ھەفتەیەکە چەند لایەنێکی سیاسی لەو شارە دەستیان کردووە بەکڕینی کارتی دەنگدان، دەستەی باڵای فەتوای سونەش لە عێراق دەڵێت ئەو ھاووڵاتیانەی کارتەکانیان لە بەرامبەر بڕێک پارە دەفرۆشن، پارەکەی حەرامە.

ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیش نەینەواش دەڵێت، ھەموو رێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک لە شوێنی کەسێکی تر دەنگنەدات.