کۆمسیۆن: ھەر کەسێک لە شوێنی کەسێکی تر دەنگبدات سزا دەدرێت

26/09/2021
کۆمسیۆنی باڵا عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سزای ھەر کەسێک دەدات، کە لە شوێنی کەسێکی تر دەنگبدات.

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، ھەر کەسێک لە شوێنی کەسێکی تر دەنگبدات یاخود دوو جار ناوی ھەبێت لە رۆژی دەنگداندا، روبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت، کە سزای دارایی بەبڕی ٢٠٠ بۆ ٩٠٠ دۆلار و زیندانی بۆ ماوەی ٦ مانگ دەگرێتەوە. 

"جومانە غەلای" وتیشی، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سێیەمی ھاوشێوەی دەنگدان لە ٢ ھەزار و ١٧٩ وێستگە لە تەواوی عێراق، کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەی ھەڵبژاردنە.