رزگار عەلی لەگەڵ وەفدێکی یونامی کۆبۆوە

26/09/2021
رزگار عەلی ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکەرکوک پێشوازیکرد لەوەفدێکی یونامی ، تاوتوێی ڕەوشی ھەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن لەکەرکوک کرد .

ھەر لە کۆبووەنەوەکەدا ئەو کۆسپ و تەگەرانە خرانەڕوو کەلەلایەن ھەندێ لایەنەوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لەکەرکوک دروست دەکرێن.ڕزگار عەلی یونامی راسپارد ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت.
ڕزگار عەلی جەختیکردەوە ، لەو ناوچانەی کەرکوک کەلەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدان نابێت ڕۆژی دەنگدان ڕێگری لەھاتنی دەنگدەران لەو ناوچانەوە  بکرێت بێن بۆ ناو شاری کەرکوک.راشیگەیاند مەسەلەی دەنگدان پرسێکی دیموکراسییانەیە و دەبێت یونامی لەو بوارەدا ھاوکار و پشتیوان بێت.
لەتەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لەدواین ئەو ڕێگریە سیاسیانەش کران کەلەچوارچێوەی تەعریب لەدژی کورد لەکەرکوک دروست دەکرێت و ڕایگەیاند ئەو ڕێگرییانە بەھەموو شێۆەیەک ئیدانە دەکەین .ڕزگار عەلی یونامی ڕاسپارد کەپارێزەری مافی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک بن بەبێ جیاوازی.رزگار عەلی وتیشی ئێمە پشتیوانی یونامی دەبین بۆ ھەر ھەنگاوێک کەبۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەکەرکوک بیگرێتەبەر  ئەگەر ھەنگاوەکە لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤدا بێت.