روسیا: پشتگیری بزوتنەوەی تاڵیبان دەکەین لە بەرەنگاربونەوەی داعش

26/09/2021
روسیا تاڵیبان پشتگیری
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، پشتگیری بزوتنەوەی تاڵیبان دەکەن لە بەرەنگاربونەوەی داعشدا و ھانی دەدەن بە شێوەیەکی شارستانی مامەڵە بکات .

لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، کشانەوەی بە پەلەی ھێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان ، بەبێ بیرکردنەوە بووە و ئەمریکا چەکێکی زۆری لە ئەفغانستان بەجێھێشتووە کە پێویستە گرەنتی بەکارنەھێنانی ئەو چەکانە بکرێت ، ھەروەھا رایگەیاندوە کە روسیا لەم قۆناغەدا ھەڵگرتنی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بزوتنەوەی تاڵیبان بە گرنگ نابینێت ، بەڵام پشتگیری تاڵیبان دەکات لە بەرەنگاربونەوەی داعش لە ئەفغانستان و ھانی دەدات بە شێوەیەکی شارستانی مامەڵە بکات  .