ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی گشتی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

26/09/2021
ھەڵبژاردن ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی گشتی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بە سەردەمی دەسەڵاتی "ئەنگێلا مێرکڵ" راوێژکاری ئەڵمانیا دێت.

 لەو ھەڵبژاردنە ٣ پارت و ٣ کاندید بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا رکابەری دەکەن، ھەروەھا ٤٧ پارت رکابەری دەکەن لەسەر کورسییەکانی پەرلەمان کە ژمارەیان ٥٩٨ کورسییە. 
زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە مافی دەنگدانیان ھەیە و لە ھەر ١٦ ویلایەتەکەی ئەڵمانیا ناوەندی دەنگدان ئامادەکراوە و ھەر دەنگدەرێک پارتێک و کاندیدێک لە دوو وەرەقەی دەنگداندا ھەڵدەبژێرێت، ھەڵبژاردن لە ئەڵمانیا ھەموو ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و ئەو ھەڵبژاردنەش ٢٠ەمین ھەڵبژاردنە لە ئەڵمانیا لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە لە ساڵی ١٩٤٥.