٧٠٪ی دانیشتوانی ئێران ڤاکسین وەردەگرن

25/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٪ی دانیشتوانی وڵاتەکەی پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.

ئێبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ، داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد، بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ھەنگاو بۆ کردنەوەی خوێندنگاکان و خوێندنی ناوپۆل بنێن.


ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و دایک و باوکی خوێندکاران ڤاکسینیان وەرگرتووە و بەپێ ئەو بەرنامەی دانراوە، تا چەند رۆژی تر، ٧٠٪ی سەرجەم دانیشتوانی ئێران، پێکوتەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن.