ئێران داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵات لە ھەرێمی کورستان دەکات
کوردسات نیوز
جارێکی تر وەزیری ئیتلاعاتی ئێران داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای ورمێ و لە شاری پیرانشار رایگەیاند، سەرجەم گروپەکانی دژە شۆڕش و پشتیوانانیان بزانن، لە ئەگەری مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە.
ناوبراو جەختی لە چەک کردن و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو ریککەوتنانەی کراوە، پێویستە بەرپرسانی عێراق بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکومی ئێران بەردەوام ھەڕەشەی چەک داماڵین و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
|