دانی ئەلڤێز پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات

25/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دانی ئەلڤێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات .

ئەستێرە بەرازیلییەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ ھەڵوەشاندەوە و میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە رەنگە ئەو یاریزانە بگڕێتەوە بۆ ئەوروپا و بۆ ماوەیەکی کورت پەوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات .


ھاوکات میدیاکانی بەرازیلیش باسیان لەوە دەکرد، ژمارەیەک یانەی ئەو وڵاتە لە نێوانیاندا فلۆمینێنسی و فلامینگۆ و ئەتلەتیکۆ پاراناینسی ھەوڵی گواستنەوەی ئەلڤێز دەدەن .


لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە، ئەلڤێزی تەمەن ٣٨ ساڵ رایگەیاند، دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ پشوو وەربگرێت و پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات .


ئەلڤێز جەختیشی کردووەتەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن دەھێنێت و دوای ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن .