ھێزی بەریتانیا ٢٨٦ کەسی مەدەنی لە ئەفغانستان کوشتووە

24/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایدەگەیەنێت، سوپای بەریتانیا تێوەگلاوە لە کوشتنی نزیکەی ٣٠٠ کەسی مەدەنی لە ئەفغانستان.

رۆژنامەی گاردیان بە پشتبەستن بە ئامارە رەسمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردوەتەوە، سوپای بەریتانیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە شەڕی ئەفغانستاندا، تێوەگلاوە لە کوشتنی بە ھەڵەی ٨٦ منداڵ و ٢٠٠ کەسی تری مەدەنی. 


راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا کەسوکاری ھەر کوژراوێکی بە بڕی ٣ ھەزار و ٢٦٦ دۆلار قەرەبوو کردوەتەوە.


رۆژنامە بەریتانیاکە راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا ھەندێک جار قەرەبووی زیانە ماددییەکانیشی بۆ خەڵکی ئەفغانستان کردوەتەوە، بەجۆرێک لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠، ٩٠٨ دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ کوشتنی حەوت ئاژەڵ پێشکەشکردووە.