حکومەتی کاتی ئەفغانستان بڕیاریدا کار بە سزای لە سێدارەدان بکات

24/09/2021
سزای لە سێدارەدان ئەفغانستان تاڵیبان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی کاتی ئەفغانستان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی کارکردن بە سزای لە سێدارەدان و دەستبڕینەوە لە وڵاتەکەی.

(مەلا نورەدین تورابی) سەرکردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری داد رایگەیاندووە، حوکمی ئێستای تاڵیبان بەھەمان شێوەی حوکمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ئەو کارە ناکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچەندە پێکدادانێکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرھەڵدەدات، بەڵام پێویستە حکومە شەرعییەکان جێبەجێ بکرێن، کوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە.
(مەلا نورەدین تورابی) دەشڵێت، گەڕاندنەوەی بەشێک لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوکردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەکرێن.