ئەردۆغان: لەبەرامبەر بەردەوامی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھەسەدە بێ وەڵام نابین
ئەردۆغان بایدن هەسەدە
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
(ئەردۆغان) رایگەیاند، ئیدارەکەی (جۆ بایدن) بەردەوامە لە ھاوکاری و پشتیوانی سەربازیی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی،هیوادارە پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ ئەمەریکا ھەبێت نەک پەیوەندی دۆژمنانە، راشیگەیاند/ ئیدارەکەی (جۆ بایدن) بە ھاوکاری و پشتیوانی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (جۆ بایدن) هەسەدە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ھاوکارییەکانی بۆ ھەسەدە.
(ئەردۆغان) وتیشی، ئەنقەر لە دەرگاکانی تر دەدات و ھەر چی بۆ بەرگریکردن پێویستی بێت ئەنجامی دەدات و دەبێت ئەمریکاش باجی لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی بدات.
|