نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٧ دۆلار بەرزبووەوە

24/09/2021
نرخی نەوت جیھان بەرز بۆوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٧ دۆلار بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٥ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکیش، بەرێژەی ١.٥% بەرزبۆوە و گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت.
ئەو نرخەی نەوت بەرزترین ئاستە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیھاندا.