بزوتنەوەی تاڵیبان: لەبەردەم ھەڕەشەی قاچاخچێتی ماددە ھۆشبەرەکانداین

24/09/2021
تاڵیبان ماددەی ھۆشبەر بازرگانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر، ئەو ئاستەنگە گەورەیەیە کە روبەڕووی حکومەتەکەیان دەبێتەوە.

(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان رایگەیاند، ھەموو ھەنگاوەکان دەگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی تر، بۆ ئەو ھەنگاوەش چاویان لەسەر ھاوکاری و پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆیە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتاییھێنان بە قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەرەکان، دەرگای سەقامگیری بەڕووی ئەفغانستان و ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی روسیا دەبێت.