ئیبراھیم رەئیسی سەردانی پارێزگای ئیلامی کرد

24/09/2021
پارێزگای ئیلام سەردان سەرۆک کۆماری ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی پارێزگای ئیلامی روژھەڵاتی کوردستان کرد و ئەوەش بۆ یەکەم جارە رەئیسی سەردانی ناوچە کوردنشینەکان دەکات دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی.

دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی ئیلام، (ئیبراھیم رەئیسی) رایگەیاند، پارێزگای ئیلام دەتوانێت لە بوارەکانی  کشتوکاڵ و پیشەسازیی رۆڵی بەرچاو بگێڕێت و بەکارابونی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەتایبەتیش ھەناردەکردنی کاڵا لە پارێزگاکە، زیاتر دەبێت.
(ئیبراھیم رەئیسی) ئاماژەی بەوەشکرد بەھۆی رەوشی کۆرۆنا، ناتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی ئیلام کۆبێتەوە.
ژمارەیەک وەزیری کابینەی نوێی  حکومەت یاوەری سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن و بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لە  پارێزگای ئیلام بەسەربکەنەوە.