ئەمریکا یەک ملیار دۆلار بۆ سیستمی بەرگری ئیسرائیل تەرخان دەکات

24/09/2021
کۆنگرێسی ئەمریکا ئیسرائیل
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی تاران، کۆنگرێس بودجەی پشتیوانی بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل زیاد دەکات.

کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٢، بە بڕی (٧٦٨) ملیار دۆلار پەسەند کرد، لەو بودجەیەدا بڕی (١) ملیار دۆلار بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل تەرخان دەکرێت، کە لە ئیدارەکەی (دۆناڵد ترامپ) ئەو بودجەیە راگیرابوو.
(محەمەد باقر قالیباف)، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند، ئێرانییەکان چەند کیلۆمەترێک لە سنوورەکانیی ئیسرائیلەوە دوورن.