قەدەغەی ھاتوچۆ لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رادەگەیەندرێت
کوردسات نیوز
بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا چەند بریارێکی دەرکرد، کە دیارترینیان راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆیە لە تەواوی ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە رۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ تا رۆژی چواری تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
سەرجەم فەرمانگەکان دادەخرێن، بەڵام دوکانەکانی خۆراک و سەوزە و میوە لە سەعات ھەشتی بەیانی بۆ پێنجی ئێوارە بە کراوەیی دەمێننەوە، بریارەکەش نەخۆشخانە و دەرمانخانە و رێکخراوە مرۆیی و رۆژنامەنوسان" ناگرێتەوە.
ھەروەھا بریاردراوە بە داخستنی تەواوی دەروازە سنورییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری تەنھا بۆ حاڵەتە مرۆییەکان و نەخۆشی و ھاتۆچۆی خوێندکاران و بازرگانی نەبێت.
|