سەرۆکانی ئەمریکا و فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

23/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دوای سەرھەڵدانی کێشەی فرۆشتنی ژێردەریایی بە ئوسترالیا، سەرۆکانی ئەمریکا و فەڕەنسا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و فەڕەنسا باڵیۆزەکەی دەگەڕێنێتەوە واشنتۆن.

کۆشکی سپی و کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیان بە گفتوگۆکان لەسەر بابەتە ھاوبەشەکانی نێوانیان. 


ھەروەھا ماکرۆن بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو فلیپ ئیتیان باڵیۆزی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە واشنتۆن، کە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی فڕۆشتنی ژێر دەریایی بە ئوسترالیا، باڵیۆزەکەی لە واشنتۆن و لەندەن بانگھێشت کردبوەوە. بڕیاریشە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، بایدن و ماکرۆن لە ئەوروپا کۆببنەوە.