زیاتر لە ھەزار چالاکوانی مەدەنی لە تورکیا دەستگیرکراون

22/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی ئەمساڵدا، زیاتر لە ھەزار چالاکوانی مەدەنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون.

ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ھەزار و (٩٨) چالاکوانی مافی مرۆڤ، بە چەند پاساوێکی سیاسی دەستگیر کراون، زۆرترین ڕێژەی دەستگیکردنیش لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بووە.

 

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا لە ٨٨ گوند قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەنراوە، و ١٨ پارێزەریش لە شارەکانی ئیزمیر و ئامەد دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە.