بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی عێراق ھێلکە ھاوردە دەکات
عێراق وەزارەتی کشتوکاڵ ھاوردەکردنی ھێلکە
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
بۆ رێگەگرتن لە بەرزبونەوەی نرخەکەی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەستی بە ھاوردەکردنی ھێلکە دەکات
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوای بەرزبونەوەی نرخی ھێلکە لە بازارەکانی عێراق دەست دەکرێتەوە بە ھاوردەکردنی ھێلکە ئەوەش لە پێناو رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخەکەی و پرکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکراشیکردووە، ھاوردەکردنی ھێلکە کاریگەری نابێت لەسەر بەرھەمی ناوخۆ بەڵکو وەزارەتی کشتوکاڵ گرنگی زیاتر بە کیڵگە پەلەوەرییەکان دەدات تا لە داھاتوودا بەرھەمی ناوخۆ زیاد بێتەوە و بگاتە خود بژێوی .
|