نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلارو ٢١ سەنت
نرخی نەوت جیھان بەرز بۆوە
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەرێژەی لە سەدا ١ بەرز بۆوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار .
بەکاریگەری کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا ، ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازارەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بری ٨٥ سەنت بەرزبۆوە و ھەر بەرمیلێک بە ٧٥ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساس بە بری ٨١ سەنت بەرز بۆوە و بەھای بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار و ٣٣ سەنت ، بە وتەی ئابوری ناسان ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی دەگەرێتەوە کە بۆ ٦ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل دابەزیوە .
|