ئەردۆغان: تورکیا ناتوانێت کۆچبەر و ئاوارەی تر وەربگرێت

22/09/2021
تورکیا ئەردۆغان کۆچبەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت کۆچبەر و ئاوارەی تر وەربگرێت و داواش لە وڵاتانی جیھان دەکات رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی کۆچبەران بدۆزنەوە.

"ئەردۆغان" لە وتارێکدا لە "نیویۆرک" لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، جیھان لەبەردەم شەپۆلێکی تری ئاوارەبوونی خەڵکدایە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەواو رەوشی "ئەفغانستان"ەوە، بەپێویستیشی زانی ھەمووان ئەو بەرپرسیارێتییە ھەڵبگرن، چونکە تورکیا توانای وەرگرتنی کۆچبەری تری نەماوە.، وتیشی جیھان ھێشتا رێگەچارەیەکی بۆ کۆچبەران نەدۆزیوەتەوە.