ئیبراھیم رەئیسی: ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان دەرکرا
(ئیبراھیم رەئیسی ئەمریکا ئەفغانستان عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
(ئیبراھیم رەئیسی) سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئەمریکا لە ئەفغانستان وعێراق ناکشێتەوە بەڵکو دەردەکرێت،
(ئیبراھیم رەئیسی) سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەرێوەچوو رایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان ناکشێنەوە بەڵکو دەردەکرێت و دەبێت باجی ھەڵەکانیشیان لە (سوریا و عێراق و یەمەن) بدەن.
(ئیبراھیم رەئیسی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ھەڵە ستراتیژییەکەی ئەمریکا پەنابردنە بۆ ھەڵبژاردەی شەڕ لە جیاتی گۆرانکاری، وتیشی " ھێرشی خەڵک بۆ سەر بینای کۆنگرێس و کەوتنە خوارەوەی ژمارەیەک ئەفغانی لە فڕۆکە ئەمرکییەکە لە ئەفغانستان ئەو پەیامە بەجێھان دەڵێت کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە شکستی ھێناوە.
|